سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حـزبەکەی، گەیشتە شاری هەولێر.
نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و شاندەکەی هەدەپە کرد و کۆ بوونەوە چاوەڕوانکراوەکە دەستی پێکرد.
هاوسەرۆکی هەدەپە دوای گەیشتنی بە شاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ، باشترکردنی پەیوەندیی پارتەکانی کوردستان و دروستکردنی یەکڕیزیی حزبە کوردییەکانە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولیش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و لە دوو رۆژی دواتریش، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، کۆ ببێتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٣
News ID: 780637
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گەیشتە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.